وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، کە چیتر پەنابەران ناتوانن دوای مانەوەی پێنج ساڵ داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بکەن.
وەزیری ناوخۆی بەیتانیا شەبانە مەحمود، پلانی نوێی توندکردنەوەی یاساکانی پەنابەری ڕاگەیاند؛ پەنابەران لەبری پێنج ساڵ، دەبێت ١٠ ساڵ لە بەریتانیا بمێننەوە تا مافی داواکردنی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە دەست بهێنن.
بەپێی ڕێسا نوێکان، داهاتی ساڵانە، ئاستی زمانی ئینگلیزی و پابەندبوون بە یاساکانی پەنابەری دەبنە مەرجی سەرەکی. بەڵام پەنابەرانی داهات بەرز و پسپۆڕانی هەندێک بوار دەتوانن دوای سێ یان پێنج ساڵ داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بکەن.

