KDC

سوید: لێکۆڵینەوە لە مەلای مزگەوتەکان دەکرێت

 دەزگای گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە سوید (MUCF)، لێکۆڵینەوەی لە چەند مەلای مزگەوتەکانیان دەست پێ کردووە، کە یارمەتیی دارایی لە حکوومەتی سوید وەردەگرن و پێچەوانەی یاساکانی وڵاتەکەش هەڵسوکەوت دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە تەلەڤیزیۆنی سویدی (SVT) لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرای کردووە، چەند مەلایەک لە مزگەوتەکانیانەوە پپیاوان بۆ فرەژنی هان دەدەن، کە ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی سویدە و رێ بە فرەژنی نادرێت.

ماگنوس یایێرسکۆی بەڕێوەبەری گشتیی دەزگاکە، ئەم زانیارییانەی بە «زۆر نیگەرانکەر» وێنا کردووە و وتوویەتی: «پارەی حکوومەت دەبێت تەنیا بدرێت بەو ڕێکخراو و پەرستگایانەی یاساکانی دەوڵەت جێبەجێ دەکەن، نەک پێچەوانەی یاساکانی دەوڵەت بجووڵێنەوە».

بەپێی مەرجەکانی حکوومەت، دامەزراوە ئایینییەکان، کە یارمەتیی دارایی وەردەگرن، دەبێت بنەما دیموکراتییەکان و مافی بنەڕەتیی مرۆڤ و یەکسانیی نێوان تاکەکان ڕەچاو بکەن.

 

___

وڵاتە زلهێزەکان دان بە حکوومەتەکەی تاڵیباندا نانێن

KDC

کۆمسیۆن: ئامێری جێگرەوە دادەنێین

KDC

پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان

KDC