KDC

محەمەد رەزا: بۆ کڕینی فڕۆکە لەگەڵ فەڕەنسا رێککەوتن لە نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی فەڕەنسا دەکرێت

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی فەڕەنسا لەسەر گرێبەستی كڕینی رادار و فڕۆكەی رافال لەگەڵ فەڕەنسا رێککەوتن کراوە.

ئەمڕۆ محەمەد رەزا، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاند، لە كاتی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری بۆ فەڕەنسا، لێكتێگەیشتن و رێككەوتن بۆ كڕینی رادار و چەكی بەرگری ئاسمانی و فڕۆكەی رافال کراوە.

روونیشیكردەوە كە لیژنەكەیان پرسی ئەو چەكە فەڕەنسییانە دەخاتە بەردەم سەرۆكوەزیرانی عێراق و، سەرۆكی فەڕەنسا، كە ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكان، عێراق لە فەڕەنسای كڕیون، بەڵام تا ئێستا رادەست نەكراون.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکات

KDC

بە ئامادەبوونی شفا بارزانی کۆنفرانسی فیدراسیۆنی زمان بەڕێوە دەچێت

Xelan

ئێران ٧٩١ منداڵ لەدایکبوون کەدایکیان لەتەمەنی ١٠بۆ ١٤ ساڵاندان

KDC