KDC

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز لە سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ دووشەممە 6ی مانگ، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری بروێشکانێ سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و، لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکان دوو کۆڵبەرە کوردەکە، بریتی بوون لە سدیق تیکابی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی سەقز و، خەبات سادقی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی دەرەویانی سەرووی سەر بە شاری سەقزن.

شایانی باسە، ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراونەتەوە.

___

ئیسرائیل کۆبونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لە خۆدەگرێت

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکات

KDC

پرۆفایلی چاڤی هێرناندێز

Harmn