KDC

سەرۆکی هەرێم: سوپاسی ئەورووپا دەکەین

جۆزێپ بۆرێل: هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش رۆڵی گرینگ و یەکلاکەرەوەی هەبوو

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپای بە گرینگ زانی و تەوەری کۆبوونەوەکەی نێوانیانیشی خستە روو.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا و پرسی کۆچیان تاوتووێ کردووە.

نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی جۆزێپ بۆرێل دەربڕی و، سوپاسی یەکێتیی ئەورووپای لە پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعش کرد، هاوکات پابەندی خۆی بەرانبەر رێساکانی مافی مرۆڤ دووپاتکردەوە.

لە بەرانبەردا جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رایگەیاند، هەرێمی کوردستانی لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش رۆڵی گرینگ و یەکلاکەرەوەی هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، جۆزێپ بۆرێل ،به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی کۆببێتەوە.

___

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1

فینلاند: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتار و جێگری کۆمیتەی دۆستایەتی کۆبوونەوە

nusar1

کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

KDC