KDC

كوڕی وەزیری بەرگری رژێمی سەدام كاندیدی هەڵبژاردنە

خالید سوڵتان هاشم، كوڕی وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی سەدام، لەسەر لیستی ئوسامە نوجێفی كاندیدە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەكان، خالید سوڵتان هاشم، یەكێكە لە دیارترین كاندیدەكانی هاوپەیمانێتییەكەی نوجێفی لە پارێزگای نەینەوا، شارەزایانی رەوشی شارەكەش باس لەوە دەكەن، پاڵاوتنی لە لایەن نوجێفییەوە بۆ سەرنجڕاكێشانی ئەو دەنگدەرانەی لایەنگری رژێمی پێشوون، كە پەست و دوورەپەرێزن لە هێزە سیاسییەكانی پاش 2003.

دادگای تەمیزی فیدراڵی لە كۆتایی حوزەیرانی 2021، تانەی خالید سوڵتان هاشمی قبوڵ كرد و گێڕایەوە بۆ بەشداریكردن لە كێبەركێی هەڵبژاردن، پاش ئەوەی بە تۆمەتی بەعسیبوون لە لایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادگەری دوور خرابوویەوە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگا، كوڕەكەی سوڵتان هاشم، ئەندامی هیچ دەزگایەكی داپڵۆسێنەری بەعس نەبووە، بۆیە دوورخستنەوە نایگرێتەوە.

سوڵتان هاشم، سەرەتا پارێزگاری نەینەوا بووە، پاشان سەرۆك ئەركانی سوپا و دواتر وەزیری بەرگری لە نێوان ساڵانی 1995_ 2003، ساڵی 2003 دەستگیركرا و بە تۆمەتی بەشداریكردن لە تاوانەكانی ئەنفالی كوردستان، بە سزای لەسێدارەدان سزا درا، تا ساڵی 2020 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

___

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1

بۆکسەرێکی کوردی کازاخستان ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد.

nusar1

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆڕبەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW