KDC

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت


لە نێو هۆتێلێکی هەولێر پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت و لە لایەن پۆلیسەوە بکوژەکە دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، باسیان لەوە کردووە، کە ئەمشەو کاتژمێر 11ی ئاگادارلە رووداوێکیت کوشتن ئاگادارکراونەتەوە، کە لە هۆتێل ئەربیل گراند روویداوە، دەست بەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون.

ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە ئافرەتێک بە ناوی لەیلان ئازاد محەمەد، لە لایەن هاوسەرەکەی بە ناوی ک. م. ح، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە گولە کوشتوویەتی.

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیسی فریاکەوتن توانیان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن و، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتنی بکەن، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکبخەن و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت.

___

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

Harmn

سەرۆکایەتی (وڵاتانی کواد )ناوچەکانی زەریایی هیندی و ئارام ئازادو کراوەدەبن

KDC