KDC

ناسا یەکەم بەردی هەسارەی مەریخ دێنێتە سەر زەوی

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەوانی نیشتمانی ئەمەریكا NASA رایگەیاند، ئامێری بۆشایی ئاسمانی Persevarence توانیویەتی یەكەمین نموونەی گاشەبەرد لە هەسارەی مەریخ بە سەركەوتوویی وەربگرێت، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەگەری هەبوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە بكرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ناسا، ئامێری بۆشایی ئاسمانی Persevarence كە لە تاقیگەی هاندانی فڕۆكەوانی كالیفۆرنیا درووستكراوە و، بە سووتەمەنی پلۆتۆنیۆم كار دەكا، دوای نزیكەی حەوت مانگ لە ئاڕاستەكردنی بۆ بۆشایی ئاسمان، لە 30ی تەمووزی 2020، رۆژی 18-2-2021، گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ.

ئامانج لە هەڵدانی ئامێرەكە، هێنانەوەی گاشەبەردی سەر مەریخە، بۆ ئەوەی بزانرێت، ئایا ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە هەبووە، یا نا.

چاوەڕێ دەكرێت ئەو نموونانەی لە مەریخ وەرگیراون، دوای گەڕانەوەی ئامێرەكە بۆ زەوی، زانایان لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن، بۆئەوەی بزانن ئایا ملیاران ساڵ پێش ئێستا ژیان لە هەسارەی سوور هەبووە، یا نا

___

کۆبوونەوەی لوتکەیی گلاسکۆو (دواین ڕێگا باشترین هیوایە)

KDC

یارییەکانی ئەم هەفتەیە

KDC

زیدان بەمەرج دەبێتە ڕاهینەری مانجستەر یۆناتید

KDC
KDC

FREE
VIEW