KDC

سەدرییەکان وەڵامی مالیکی دەدەنەوە

دوای لێدوانه‌کەی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا کە هێرشی کردە سه‌ر ره‌وتی سه‌در، ره‌وتی ناوبراو وه‌ڵامی مالیكی دایه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن، به‌ ركابه‌ری خۆمانت نازانین.

عیسام حسێن، ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در، رایگەیاندووە، کە ئه‌ستێره‌ی نووری مالیكی كوژراوه‌ته‌وه‌ و، ئێستا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ نییه،‌ كه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ دیار بێت، ئەو گه‌یشتووه‌ته‌ ته‌مه‌نی بێهیوایی و، باشتره‌ خۆی خانه‌نشین بكا، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ ركابه‌ری خۆمانی نازانین.

به‌پێی پێشبینیی ئه‌ندامه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در، لیستەکەی مالیكی سێ به‌شی كورسییه‌كانی له ‌ده‌ست ده‌دا و، ئه‌وپه‌ڕی 18 كورسی ده‌هێنێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، کە مالیکی رایگەیاندبوو سەدرییەکان ناتوانن دەنگی پێویست بێنن

___

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان : ڕەخنە لە مامەڵەی حکومەتی بەریتانیا لە بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی دەگرێت

Harmn

مۆسکۆ بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دەدات

Harmn