KDC

چالاکوانێکی کورد سێ مانگە لە ژووری تاکەکەسیدایە

سێ مانگە چالاکوانێکی کورد لە ژووری تاکەکەسی ئیتڵاعاتدا دەستگیکراوە و، لە مافی پارێزەر و بینینی کەسوکارەکەیشی بێ بەش کراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای سێ مانگ لە دەستگیرکردنی میکائیل مینبەری، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە، لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە راگیراوە و، مافی پارێزەر و بینینی کەسوکارەکەیشی پێ نەدراوە.

راگرتنی نایاسایی میکائیل مینبەری لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە کاتێکدایە کە ناوبراو نەخۆشی گورچیلەی هەیە و، هەتا ئێستاش نەیانهێشتووە پزیشک بیبینێت، یا بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانە کرابێت.

___

ڕۆژنامە نووس پێتەر دی فریز کۆچی دواییکرد

KDC

51 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بوونە قوربانی

Karzan

سێ هاونیشتیمانی کوردی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC