KDC

پاراستنی سندووقەکانی دەنگدانی کەرکووک بە دوو هێزی جیاواز دەسپێردرێت

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركووك، دەڵێ، پاراستن و گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی دابێت، بە پۆلیسی نێوخۆیی سپێردراوە.

عەمید كاوە غەریب بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک، رایگەیاند، ئەمنیەتی پارێزگای كەركووك بۆ كاتی هەڵبژاردنەكان، بەسەر سێ بازنە دابەشكراوە، بازنەی یەكەم و دووەم بە پۆلیسی نێوخۆیی شارەکە سپێردراوە و، بازنەی سێیەمیش بە هێزە سەربازییەكانی دیکە.

عەمید كاوە جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوان، ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە و، هەموو هێزەكانیان تا كاتی هەڵبژاردن، لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن، وەک پاراستنی بنكەكانی دەنگدان، ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتییان لە کاتی چوونیان بۆ دەنگدان، تەنانەت پاراستن و گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگدانیش لە ئەستۆی ئەوانە.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

Harmn

ترەمپ بۆ ئەوروپا: وەرگرتنی کۆچبەران وڵاتەکانتان بەرەو وێرانبوون دەبات

Karzan

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لەشاری جنێف دەکات

Harmn