KDC

لە ئۆپسالا سەمینارێك لەبارەی ناوەندی رەوەند سازكرا


بەمەبەستی ناساندن و شیكردنەوەی كار و ئامانجەكانی ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە، بەرپرسی ئۆفیسی ناوەندەكە لە سوید ئیسماعیل كامل سەمینارێك لە شاری ئۆپسالای ئەو وڵاتە پێشكەش كرد.

سەمینارەكەی ئیسماعیل كامل لە بارەگای كۆمەڵەی كوردی شاری ئۆپسالا بە بەشداری ژمارەیەك كوردانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە سازكرا.
كامل ئەوەی خستەروو كە ناوەندی رەوەندی كورد بە مەبەستی كۆكردنەوەی توانە كوردییەكانی دەرەوە دامەزراوە، و هەر كوردێك بۆی هەیە و دەتوانێت جیگەی تایبەتی خۆی تێیدا پەیدا بكات بۆ ئەوەی یارمەتی پێشكەش بە میللەتی خۆی بكات و لە هەمان كاتیش دا پشتگێری لە میللەتی خۆی وەربگرێت.

لە كۆتاییدا، ژمارەیەك پرسیار و بۆچوونی جۆراوجۆر لەلایەن بەشداربووان پێشكەشكران، و لای خۆشیەوە ئیسماعیل كامل وەڵامیان دا و كۆمەڵیك خاڵی جیاجیا روون كردەوە.

___

ناوەندی بێرمینگهام کۆنفرانسی سازدا

KDC

پەیامی جەژنی نەورۆزی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە نێو پەرلەمانی بەریتانیا خوێندرایەوە

Harmn

ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمیناری ناساندنی کتێبک کرد 

KDC