KDC

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە بانە دەکوژرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی سێپتەمبەری 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سنووری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە، کە ناوی محەممەد ئەمین قادرییە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە نێوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنووری بانە کوژراون

___

یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا

KDC

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لەگەڵ کۆمەڵەی کوردی کۆبوونەوە 

KDC