KDC

سەدان پزیشک و پەرەستار بە هۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینەوە لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە

سەدان كارمەندی تەندرووستی فەڕەنسا كە ئامادەنەبوون ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، لە كارەكانیان دوورخرانەوە.

ئۆلیڤیەرڤیران، وەزیری تەندرووستی فەڕەنسا رایگەیاند، ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندرووستی دەستیان لە كارەكانیان كێشاوەتەوە و، رازی نەبوون ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.

لە مانگی تەمووز، دەیان هەزار كارمەندی تەندرووستی ڤاكسینیان وەرنەگرتبوو، دواتر ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، 15ی ئەم مانگە، دوایین وادەیە بۆ كارمەندانی تەندرووستی تا لانیكەم یەكەم ژەمە ڤاكسین وەربگرن.

وەزیری تەندرووستی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كارمەندانەی لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە لە خزمەتگوزارییە پشتیوانییەكاندا كاریانكردووە، كە ژمارەیان سێ هەزار كارمەندە و پێكدێن لە چەندین پزیشك و پەرستار.

تووشبوانی فەڕەنسا تائێستا زیاتر لە 7 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون و زیاتر لە 116,000 حاڵەتی گیان لە دەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

___

ستیڤن جیراد بوو بە ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا

KDC

لە کاتی تەڕبوونی مۆبایلەکانتان بۆ وشککردنەوەی ئەم هەڵە باوە مەکەن

KDC

ناسا یەکەم بەردی هەسارەی مەریخ دێنێتە سەر زەوی

KDC