KDC

ئێران هاووڵاتییەکی دیکەی کورد دەستگیر دەکات

هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هاووڵاتییەکی کوردی بانە دەستگیر دەکەن و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی گرتنەکەیشی دیار نییە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە 15ی سێپتەمبەری 2021، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بڵەسەنی سەر بە شاری بانە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی ئەنوەر رەسووڵی، دەستگیرکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان، بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ناوبراویان دەستگیرکردووە و، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

شایانی باسە، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەنوەر رەسووڵی، هەروەها شوێنی راگرتنیشی بۆ کەسوکاری ئاشکرا نەکراون.

___

دژە سەرسەختەکەی ئەردۆغان پەیامێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

KDC

نەمسا سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەران دژی پێشنیاری ئەڵمانیایە

KDC

لەنێوان سنووری فەڕەنسا و ئیتالیا ڕێگری لە کۆچبەران دەکرێت

KDC