KDC

نیشتمانێك نغرۆ لە غەدر

نیشتمانێك نغرۆ لە غەدر

لەتف عومەر

بەجەنگەڵێکا هەنگاو ئەبەم
تەنهاخۆم و تارمییەکەم
پێکانم دەگەنە دارستانێ
ڕووت و قووت
گەڵایەك لەزەوی نابینی
بۆتە گەڵا جاڕی قوربانی
لەپشت یاڵێکی داخکراو
هەموو ئازای قاش ، قاشکراو
خۆم دا بەدەم
جەند پەڵە وەنەوشەیەکا
لە دەمی داس جێ مابوون
شەکەت و ماندو
نەیان ئەتوانی
بچنە ژێر چەنەی ژنە
ئاغرێکی بەساڵاچوو
لە دوورەوە
چەند مەڵۆیەك لەپووشی
گوڵەگەنمم دی
بەبەرخۆرەوە ڕەش داگەڕابوون
کەمێکی مابوو بگەمەلایان
مەڵۆیەک بەکوڵ ئەگریا
چڵێکم لێ هەڵگرت
وتم باوانەکەم چییە وابەکوڵ
هەناسەت پڕکردووە لەگریان و
چاوەکانت بوونەتە گۆمی فرێسک
پێی وتم هەڵم مەگرە
با لەجێی خۆم وەك نیشتیمان بسووتێم
بۆ شیعری شاعیرێك ئەگریم
دوێنێ خۆی بوو
دڵی خەرمانی دەرهێنام .

___

سوودەکانی شیری دایک بۆ منداڵەکەی

KDC

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

کۆمپانیاییەکی فینلاندی ئامێرێک لە ڕێگەی فوولێکردنەوە بۆفەحسی کۆرۆنا دروست دەکات.

KDC
KDC

FREE
VIEW