KDC

سودان : کودەتایەکی سەربازی شکستی هێنا

سۆران حەسەن…
ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی سودان هەوڵێکی کودەتای شکستخواردوویان ڕاگەیاند، لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،کە روو بەرووی کودەتاچیەکان بنەوە بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتری ڕانەگەیاند

لەپەیجەکەی خۆی لەفەیسبوکدا ئەنجومەنی سەروەری داوای لە ڕای گشتی کرد کە بۆ پاراستنی دەسکوتەکان کە بەشۆڕش وەسفی کرد هەڵسوێت وەرگرن
ئەمەو محەمەد ئەلفەککی سلێمان ئەندامی ئەنجومەنی سەروەری سودان بە ئاژانسی بی بی سیی ڕاگەیاند کە ئەو دۆخە لە دوای هەوڵی کودەتای ئەمڕۆ دروستبووەلە دژی حکومەت لە ژێر کۆنترۆڵیدایە
ئەوەشی خستەڕوو کە دەزگا سەربازیی و ئەمنییەکان توانیویانە ئەو یەکە سەربازییانە کۆنترۆڵ بکەن کە کودەتاچیەکان بەنیازن کۆنتڕۆڵی بکەن
لەدرێژەی دا باسی تانکەکان دەکات کە باشوری خەرتوم و ناوچەی سەربازی وادی سیدنە لە باکوری ئەمدێرمان کۆنتڕۆڵ کردووە

لە کۆتایی دا ئەوەی خستەڕوو کە دەسەڵات سەرکردەکانی کودەتاکەی دەستگیرکردووە و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش دەست بەلێکۆڵینەوە چڕ لەو بارەوە دەکەن

سەرچاوە:-BBC

___

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC

ئەڵمانیا لە لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەی داواکاری مافی پەنابەری

KDC