KDC

رۆژئاوا، تورکیا هێرش دەکات و کوژراو و بریندار هەن

تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەوڵاتەکەی، هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی عەین عیسا و بە هۆی هێرشەکەوە، هاووڵاتییەک کوژراوە و، چوار کەسی دیکەش برینداربوون، دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە، هێرشەکە تێکشکێندرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا هێرشێکی زەمینی کردە سەر رێگای نێودەوڵەتیی M4 لە گوندی دبسی سەر بە عەین عیسا و، پاش ئەوەی کە شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، قەسەدە، بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە، پێکدادانی سەخت درووستبوو و هێرشەکە تێکشکێندرا.

بەپێی هەواڵەکان، لە هێرشەکەدا هاووڵایییەک بە ناوی مەجید عەوز تەمەن ٣٥ ساڵ کوژراوە و، چوار هاووڵاتی دیکەیش برینداربوون، سەرجەم بریندارەکانیش دانیشتووی گوندی دبسن.

پاش هێرشەکەی سەر عەین عیسا، تورکیا گوندەکانی سنووری شەهبای تۆپباران کرد، وەک گوندەکانی تل مەزیق، شاخی نایف و بەنداوی شەهبای سەر بە کانتۆنی شەهبای گرتووەتەوە.

تائێستا زانیاری لە بارەی زیانەکانی تۆپبارانەکەوە بەدەست نەگەیشتووە.

___

کۆنفیدراسیۆن پشتیوانی بەرهەمەکانی کوردستان لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن

Harmn

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنەوەی دەستی بۆ 13 پارێزگا ڕاگەیاند

KDC

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و قوتابخانەی خانزاد ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرزڕاگرت

Harmn