KDC

وەزیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عێراق، ده‌ستگیركردنی‌ وه‌زیری كشتوكاڵی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشی‌ له‌ شاری‌ رومادی‌ راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عێراق، رایگه‌یاند، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌واڵگری‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانە له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌لبو فراجی‌ شاری‌ رومادی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار، تیرۆریستێك ده‌ستگیر بکەن، کە وەزیری کشتوکاڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە.

روونیان کردووەتەوە،‌ له‌ كاتی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار، تیرۆریستەکە هه‌ڵاتووه‌ و ‌ لەمدواییانەدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و، یه‌كێكه‌ له‌ داواكراوه‌ دیاره‌كانی‌ دادگا، به‌پێی‌ ماده‌ی‌ چواری‌ تیرۆر

___

ڕوسیا سزایی دارایی گۆگل دەدات

Harmn

150ڕێکخراوی ناحکومی داوای ڕاگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆلۆنیا وبیلاڕووس دەکەن

Harmn

سوید: پانێلێک لەسەر دۆخی ڕاپەڕیوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سازدەکرێت

Harmn