KDC

سەرەڕای رێگرییەکان ئێرانییەکان چوونە نێو عێراقەوە

سەرەڕای یەک هەفتە هۆشیاری لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، کە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق ڕاگیراوە و هیچ گەشتیارێک ڕووی تێنەکات، بەڵام گەشتیارانی ئایینیی ئێرانی، ڕوویان لە خاڵە سنوورییەکان کرد و بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە لە خاڵی سنووری شەڵەمچە، زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون.

دوای برینداربوونی ئەو گەشتیارانە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری نێوخۆی ئێران، ڕایگەیاند، جارێکی دیکە هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییان، بۆ گەشتکردن بۆ عێراق ڕوونەکەنە خاڵە سنوورییەکان، چونکە عێراق ڕێگا بە چوونەژوورەوەی ئێرانییەکان نادا.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەوەی ئاشکراکرد، بەشێک لەو گەشتیارانەی کە ڤیزایان پێبووە و نەیانتوانیووە بە فڕۆکە گەشتبکەن، لەڕێگای خاڵە سنوورییەکانەوە ڕێگەیاندراوە بڕۆن.

لەگەڵ کۆبوونەوەی گەشتیارانی ئایینی ئێرانی لە خاڵی سنووری شەڵەمچە، ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت، دەیان گەشتیار بەهۆی قەرەباڵخییەوە بریندار بوون، یان لەهۆش خۆیان چوون.

ئەمڕۆ 27ی ئەیلول، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی اربعینە و تێیدا شیعەکانی عێراق و ئێران لە شوێنە پیرۆزەکانی ئایینزای شیعە، ڕێپێوان دەکەن

___

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی شاعیر حامید ڕەشید زەرزا دەکەن

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی ملیۆنیی ساڵی 1991

Harmn

دھۆک : لەگەڵ بەرزبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا , بەستی دەمامک بۆ ھەموو کەسێک ناچارییە

KDC