KDC

رێبەر ئەحمەد: بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام هەموو رێککارێک دەگرینە بەر

وەزیری نێوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەموو رێککارێک دەگرنەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و، جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک دەکەنەوە.

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری نێوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێککارەکان کردووە، لە رۆژی هەڵبژاردن.

هەر لە تویتەکەیدا، نووسیوویەتی، کە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەنەوە، هەموو رێککارێک دەگریەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

___

ئافرەتانی کۆچبەر رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە

KDC

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

nusar1

ئیسرائیل چەند موشەکێک ئاراستەی دیمەشق دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW