KDC

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانى گۆڕینەوەی هاوسەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بانگەشەکان لەو بارەیەوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێکهێنانى ئەو لیژنەیە لەسەر داوای سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنییەوە بەرزکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى تێبینى چەند حاڵەتێکى لەو شێوەیە کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە دژى بەها کۆمەڵایەتى و ئەخلاقییەکان.

روونیشیکردووەتەوە، حاڵەتەکان بریتین لە بانگەشەکردن بۆ ئاڵوگۆڕى هاوسەر، لەشفرۆشى، برەودان بەو بیرۆکانەى، کە لەگەڵ بنەما نەگۆڕەکانى ئیسلام ناگونجێن، کە لە دەستووردا جێگیرکراون و، تێیدا جەخت لە ناسنامەى ئیسلامى و ئایینى ئیسلام وەک ئایینى فەرمى دەوڵەت کراوەتەوە.

___

ڕوسیا کارەبای لە فینلەندا دەبڕێت

Harmn

تیپی وەرزشی فیدراسیۆنی هۆڵەندا بەشداریی خولێکی تایبەت دەکەن

Karzan

ئەمریکا : 100 دۆلار دەدرێتە ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن

KDC