KDC

رەوشی کۆرۆنا لە رۆژئاوا مەترسیدارە

سەرۆكی دەستەی تەندرووستی رۆژئاوای كوردستان دەڵێ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشانە و، شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بەردەوامی هەیە و، بەرزترین تووشبوو لە قامشلۆیە.

جوان مستەفا سەرۆكی دەستەی تەندرووستی رۆژئاوای كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان روو لە هەڵكشانە و، شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بەردەوامی هەیە و، بەرزترین تووشبوو لە قامشلۆیە، هاوکات 26 تیم لە رۆژئاوای كوردستان پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان دەكەن.

سەرۆكی دەستەی تەندرووستی رۆژئاوا جەختی لەوەکردەوە، کە رەوشی كۆرۆنا لە رۆژئاوا زۆر مەترسیدارە و، ژووری ئۆپەراسیۆنەكان لە قاشملۆ درووسكراوە

___

سودەکانی ترێ

KDC

سوودەکانی پاسکیل سواری

KDC

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەيی تۆمارکرد

KDC