KDC

8ی مانگ پێشمەرگە و ئاوارەکان دەنگ دەدەن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێ، لە رۆژی هەشتی تشرینی یەكەم، دەنگدانی تایبەت بەڕێوە دەچێت و، چەند دامەزراوەیەك دەبێ لەو رۆژەدا دەنگ بدەن.

ئەمڕۆ یەك شەممە سێی تشرینی یەكەم، لە ئاگادارییەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هاتووە، چەند توێژێكی كۆمەڵگە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەشتی تشرینی یەكەمدا پێویستە دەنگ بدەن.

لە ئاگادارییەكەدا ئەوە روونکراوەتەوە، کە لە هەرێمی كوردستان فەرمانبەرانی وەزارەتی نێوخۆ و دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و، وەزارەتی پێشمەرگە و ئاوارەكان و زیندانییەكان دەنگ دەدەن.

باس لەوەشكراوە، لە عێراقیشدا فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی نێوخۆ و دژە تیرۆر و زیندانییەكان، پێویستە لە رۆژی هەشتی تشرینی یەكەم دەنگ بدەن.

ئەو ئاگەدارییەی كۆمسیۆن لە كاتێكدایە، بڕیارە ڕۆژی 10ـی تشرینی یەكەم دەنگدانی گشتی بەڕێوە بچێت، عێراق دابەشی 83 بازنەی جیاواز كراوە و یەكەمین جارە ئەو جۆرە سیستمی هەڵبژاردنە لە عێراق پێڕەو دەكرێ‌.

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد-کەنەدا کرد

Harmn

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن تیمی تۆپی پێی کوردستانیانی بەسەر کردەوە

Harmn

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێراق دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت،پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن

Harmn