KDC

کوردێکی سەر بە ئیتڵاعات دەکوژرێت

یەکێ لە فەرمانبەرانی ئیتڵاعاتی سیاسیی ئورمیە لە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە، 5ی ئۆکتۆبەری 2021، خدر پیرۆتی نیا، ناسراو بە خدر مەنگوڕ، کادیرێکی ناسراوەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات بووە و، لە نێوەندی شاری پیرانشار، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێرشە لە چوارڕیانی مزگەوتی جامیعی پیرانشار روویداوە، تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشە و کوشتنی ئەو کادیرەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی نەگرووەتە ئەستۆ.

___

کۆنفیدراسیۆن داوا لە کوردانی ئەڵمانیا دەکات دەنگ بە خاتوونێکی کورد بدەن

Harmn

پەنابەرێک تاوانبارەکەی نیۆرکی بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە

Harmn

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگری لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگ کرا سەردانی ھەولێر بکات

KDC