KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزباییەک ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزدی، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دەکات.

دەقی پەیامەکە:
ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی جەژنی جەماوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برا کوردە ئێزدییەکانمان دەکەین، چ لە کوردستان، چ نیشتەجێی هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان بن، هاوکات پیرۆزبایی ناوەندەکەشمان ئاڕاستەی هەریەکە لە بەڕێزان، میری ئێزدیان و بابەشێج و ئەنجوومەنی روحانی ئێزدییان دەکەین، هاوکات ئومێدەوارین کە ئەم جەژنە ببێتە هۆی خۆشی و بەختەوەری سەرجەم کوردانی ئێزدی.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
22.10.2021

___

لە ساڵوەگەڕی دکتۆر نورەدین، ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC

شاندی کۆمیتەی بەڕێوەبەری سەردانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی کرد

Harmn

هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ دەرکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی ئەمساڵ

kurdish dc