KDC

چالاکوانانی سنە دژی ژن کوژی ناڕەزایەتی دەردەبڕن

ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی سنە، بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر توندوتیژی دژی ئافرەتان و، بێ ئەنجام مانەوەی بەدواداچوونی ئەو توندوتیژییانە لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕینیان لە بەرانبەر دادگای شارەکە بەڕێوە برد.

ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی شاری سنە، بە هەڵگرتنی پۆستەر دژی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە بەرانبەر دادگای ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد، هەندێ لە درووشمەکانیان بریتی بوون لە ئیدی بەسە، نا بۆ ژن کوژی، “هەموومان فائیزەین، ئێمە داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری مەرگی فائیزە دەکەین، ئیدی هیچ شوێنێک بۆ ژنان ئارام نییە، بەرانبەر بە بەرز بوونەوەی ئاماری کوژرانی ئافرەتان و بە ئەنجام نەگەیاندنی دۆسییەکانیان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، ناڕەزاییان دەربڕی

___

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی کردنەوەی کونسڵخانەی ئەرمینیا دەکات

Harmn

پەنابەرێک تاوانبارەکەی نیۆرکی بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە

Harmn

لاپەرەیەکی گەشی سلێمانی لە خۆشەویستی بارزانیدا

Harmn