KDC

ئێران: دوای بریندارکردنی هاووڵاتییەکی کورد دەستگیکرد دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاریان دایە بەر دەستڕێژی گولە و دواتر دەستگیریان کرد.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار، دەستڕێژی گولەیان لە هاووڵاتییەکی پیرانشار بە ناوی هیوا موسازاده کردووە و بە برینداری دەستگیریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا موسازاده لە کاتێکدا خەریکی لێخوڕینی ماتۆر بووە لە گوندی خەراپه، کە لە نزیک سنوورە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات تەقەی لێکراوە و دواتر دەستگیرکراوە.

ئەو سەرچاوە گوتوویشییەتی، کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردەوە و قاچی پێکراوە و، لەکاتی دەستگیرکرانیشی سەرباری برینداربوونی، لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان.

شایانی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیرکردنی هیوا موسازاده و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، هاوکات شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نەزاندراوە.

___

یوئێن داوا لە لیبیا دەکات پلان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی نالەباری پەنابەران دابڕێژێت

KDC

ئەڵمانیا بڕیای ئاساییکردنەوەی وڵاتەکەی بەرانبەر رەوشی کۆرۆنا دەدات

KDC

بە زرێپۆش سوپای تورکیا منداڵێکی کورد دەکوژن

KDC
KDC

FREE
VIEW