KDC

کۆمسیۆن: ئامێری جێگرەوە دادەنێین

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، لە کارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی هونەرییە و، ئامێری زیادەی دەنگدان هەیە و پلانی جێگرەوەیان هەیە.

جومانە غەلای، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە، رایگەیاند، ئامادەن ئامێری نوێ لە شوێنی ئەو ئامێرانە دابنێین، کە بە تەواوەتی لە کارکەوتوون، لیژنەیەکی تایبەتمەندیشیان هەیە، ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو، کە لە کاتی دەنگدان ڕووبدات.

شایانی باسە، لە چەندین بازنەی هەرێمی کوردستان و عێراق، کێشەی لە کارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان هەیە، هیچ دەنگدەرێکیش بۆی نییە دەنگ بدا، تا ئەو ئامێرانە نەخرێنەوەکار، تیمەکانی کۆمسیۆن بە بەردەوامی سەرقاڵی چارەکردنی کێشەکانن، بەشێکی زۆر لە ئامێرەکان خراونەتەوەکار و، هەندێکیان ماون چارەبکرێن.

___

هەنگاو: پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

KDC

سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ سەردانی شاركی کوردستان دەکات

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هیچ جیاوازیەکی مەترسیدارتر لەشێوەکانی ئۆمیکرۆن دا نیە

nusar1