KDC

دەنگدان کۆتایی هات

پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عیراق كۆتایی هات و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، كە لەدوای كاتژمێر 6ی ئێوارەوە ئامێرەكانی دەنگدان لەكار دەكەون و فۆڕمەكان ناخوێنێتەوە .

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی 10ی 2021 لەكاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی دەرگای ناوەندەكانی دەنگدانی گشتی بەڕووی دەنگدەراندا كرایەوە ، پڕۆسەكە بە سستی بەڕێوەچوو، جگە لەوەی لە هەندێك بنكەی دەنگدان كێشەی تەكنیكی لە ئامێرەكان دروست بوو.

بەهۆی كیشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری هاووڵاتیان لە لایەن ئامێرەكانی دەنگدانەوە پرشۆسەی دەنگدان بە خاوی بەڕێوەچوو ، ئەمە جگە لەوەی پڕۆسەی دەنگدان لەسەرجەم شارەكانی عیراق نەگەیشتە نیوە لە هەندێك شار و شارۆچكە كەمترین ڕێژەی تۆماركرد

___

بەهۆی گۆرانی کەش وهەوا تاساڵی 2100 داهاتی وڵاتانی کەم دەرامەت بۆ دوولە سەر سێ کەم دەکات

KDC

کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

KDC

ئێران سوپای پاسدارانی لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوە پێدەکات

KDC