KDC

واخەریکە..!


ھەستی یاخیم چنگم بۆ پڕدەکا لەبەرد
هه زار ان ڕۆژمان بردەسەر لەچاوەڕوانیدا
ھەرغەمبارو ھەناسەساردو برسی بووین
لەم بستۆکە نیشتمانە ئازادەدا
نەتانتوانی حوکمڕانێکی شایستە بەمانەوەبن
بە ڕۆژ خەریکی مەلەکردن
لە نێو سەروەت و سامانی ئەم گەلە کڵۆڵەدا
شەویش مەستن
بەدەم نۆشینی دواپێکتانا دەڕژێین
بەڵێ .. بەدەستی لەرزۆکتانەوە دەڕژێین
چانسی ئێمە زڕەی دوو پەرداخی دەستتانە
کە بەسەرخۆشی بەدەستتانەوە دەشکێ
سوێندی شەرەف لەسەر شەرەف سەفتە دەکەن
کە ڕۆژ بووەوە کاری چاک ئەنجام بدەن
کام کاری چاک ..!؟
کە دەست دەنێنە بینەقای دەنگی ئازادی
دۆسیەی نەوت لەتۆماری چاکسازیدا تەرک دەکەن
کام ڕۆژنامەنوس دەنگی بەرزە
لە کۆشی دایکیا لەخوێنی ھەڵدەکێشن
قەیران لەسە‌ر قەیرانمان پێشکەش دەکەن
سەفرەو خوانی سەگەکانتان
لەسەر حیسابی ئێمە پڕ لەخواردنی جۆراوجۆردەکەن
سەد مەخابن ..!
ئێوە دۆستن یا تابلۆی دوژمن ڕەنگ دەکەن ..!؟
خەریکە بۆ دوا هەناسەی ژینم یاخی دەبم
تا بەسەر بەرزی بمرم ، نەبا سەر شۆڕی قبوڵکەم
2020/6/11
پەری

___

شیکارییەکی نوێ جۆرێک لە نزیکی ئەو مرۆڤە ئاشکرا کردووە ، کە دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقای باشوور ژیاوە و وەک مرۆڤ ڕۆیشتووە و وەک مەیمون سەرکەوتووە

KDC

دھۆک: نەخوشیا کولکا رەش بەلاڤ بویە

KDC

( ئەهریمەن )

KDC