KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

بە سەرپەرشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی ناوەندی بەریتانیا بە رێگەی ئۆنلاین ئەنجامدرا و، چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و ئایینە جیاوازەکان تێیدا بەشدار بوون.

ئێوارەی دوێنی بە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و بە بەشداری چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و چالاکوانی مەدەنی کوردی پارچەکانی کوردستان و ئایینە جیاوازەکان، کۆبوونەوەیەکیان لە رێگەی ئۆنلاینەوە سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا ئەنجام دا.

وەک دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی لەندەن ئەو کەسایەتی و چالاکوان و گەنج و ئافرەتانەی بە گیانێکی کوردانەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەبوون، ڕاسپێردران بە کاروچالاکییە مەدەنییەکان و زیاتر کۆکردنەوەی کوردانی بەریتانیا بەبێ جیاوازی لە ژێر چەتری کوردایەتیدا، ئەویش بە مەبەستی خزمەتکردنی نەوەکانی داھاتوومان .

سەرەتای کۆبوونەوەکە لەلایەن ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، بە کورتەیەک لە ئامانجی دامەزراندنی ناوەند و کاروچالاکییەکان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ناوەندەکە تا ئەم قۆناغەی ئێستا و، ھەنگاوەکانی ئایندە باسیان لێوەکرا و، دواتر بەشداربووان سەرنج و ڕاو بۆچوونەکانی خۆیان خستەڕوو، لە بارەیانەوە گفتوگۆی تێر و تەسەلکرا.

جێگەی باسە، لە کۆتاییدا دەستەی سەرپەرشتی و ئەرک و کارەکانی ناوەندی رەوەندی کوردی بەریتانیا دەستنیشان کران و، بەم شێوەیەش ناوەندی بەریتانیا وەک ناوەندەکانی ئەڵمانیا لە شارەکانی دوسلدۆرف و نۆرنبێرگ و ھانۆڤەر و، دواتر ناوەندی وڵاتەکانی سوید و فینلاند و نەرویج و دانیمارک و ھۆڵەندا و بەلجیکا و، سویسرا و فەڕەنسا و نەمسا و رووسیا ھاتەدامەزراندن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری فێستیڤاڵی هیوای کرد

nusar1

نرخی نەوت گەیشتەوە سەروو 75 دۆلار

KDC

هه‌ڵمه‌تێك بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی كورد له‌ تاراوگه‌ ده‌ست پێده‌كات

KDC