KDC

خانمە چالاکوانێکی کورد دەستگیر دەکرێت

چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە ساڵی رابردووش دەستگیرکرابوو، جارێکی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021، خەدیجە مەهدی پوور، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری ئەیوانی غەرب و، دانیشتووی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە خەدیجە مەهدی پوور، ڕۆژی شەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2020یش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرابوو و، دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.

___

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

Harmn

سەرۆک وەزیرانی سوید: توندڕەوەڕاستڕەوەکان و موسڵمانەکان ڕق و کینەیان بڵاوکردەوە

Harmn

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC