KDC

عێراق مەترسی هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا هەیە

وەزارەتی تەندرووستیی عێراق، کۆتاییهاتنی قۆناغی مەترسی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند و دەڵێ، ئەگەری هاتنی شەپۆلی چوارەم هەیە و ڕەنگە بەهێزتریش بێت.

روبا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شارەزەیان و بەرپرسانی تەندرووستی عێراق و، هەروەها تەندرووستی جیهانی، چاودێری بارودۆخی کۆرۆنا دەکەن، ئێستا قۆناغی مەترسی شەپۆلی سێیەم کۆتایی هاتووە، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو ڕێککارانەی لە ڕابردوودا گیرانەبەر، هاوکات کوتانی بەشێک لە هاووڵاتیانیش لە لایەکی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیژەی ئەو هاووڵاتییە سەروو 18 ساڵانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، گەیشتووەتە 21%، پلانیشیان هەیە تا کۆتایی ساڵ، ژمارەی کوتراوان بگەیەنینە 20 ملیۆن کەس.

هاوکات لەبارەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆناوە، ئەوەی خستەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی پەتاکە کۆتایی نەهاتووە و بەردەوام لە خۆگۆڕین دایە، بۆیە شەپۆلی چوارەم ڕەتناکەنەوە و ڕەنگە بەهێزتریش بێت لە شەپۆلەکانی پێشووتر.

___

بزانە داهاتی مانگی رابردووی هەناردەی نەوتی کەرکووک چەند بووە

KDC

تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 210 ملیۆنی تێپەڕاند

KDC

تایفۆنی ڕووسی گەورەترین ژێر دەریایی

KDC