KDC

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، کە لە تەمەنی 19 ساڵیدا تاوانی ئەنجامدابوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 12ی ئۆکتۆبەری 2021، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی محەمەد لەتیفی تەمەن 23 ساڵ، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد لەتیفی 4 ساڵ لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا 19 ساڵ بووە کەسێکی کوشتووە و، دوای دەستگیرکرانی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنداوە.

شایانی باسە، لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە، تا ئێستا لەلایەن میدیا نێوخۆییەکان، یا دامودەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

___

دوو هاووڵاتی کورد لە سێدارەدران

KDC

بۆچوونی ئەسلیکا قادر لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆنفیدراسیۆن و وەزارەتی پەروەردە کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە

Harmn