KDC

ئەڵمانیا:- بەرزبونەوەی ڕێژەی زۆر پەنابەر کە لە ڕێی بیلاروسیاوە هاتوون

سۆران حەسەن…

لەمانگی هەشتەوە زیاتر لە 4000 پەنابەر لە رێگایی بلاروسیا و پۆلۆنیا هاتونەتە ئەڵمانیاوە

ئەمەوپۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند کە لە مانگی هەشتەوە ڕێژەی پەنابەران کە لە ڕێگای بیلاروسیا بۆ پۆلۆنیا هاتۆنەتە ئەڵمانیا زۆر بەرزبۆتەوە ،کە ژمارەیان 4300 پەنابەرە ،کەزۆربەیان خەڵکی ئێراق ، سوریا،یەمەن و ئێرانن
هەرچەندە لە حەوت مانگی پێشوو ئەم ساڵەوە واتە لە مانگی یەک تاکۆتایی حەوتی 2021 تەنیا 26 پەنابەر لەو ڕێگایەوە هاتوونەتە ئەڵمانیا ،بەڵام لەمانگی هەشت ڕێژەکە زۆر زیاتر بووە کە 474 پەنابەر تۆمارکراون ،لە مانگی نۆ 1914 پەنابەر و تا 11 مانگی دە 1934 کەسی تر تۆمارکراون
هەرلەم بارەوە ئۆلاف یانزن سەرۆکی سەنتەری نوسینگەی پەنابەران لە ئەیزنهونشتات ڕایگەیاند : کە ئێستادا نزیکەیی جێگایی 2600 کەسمان دابین کردووە ،ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر دەبێت لەوانەیە بگاتە نزیکەی 5000 پەنابەر
هەرچەندە یانزن ڕایگەیاند کەباردۆخکە کارەساتبار نییە بەڵام ئەرکمان قورسە لەم کاتەدا کە ڕێوشوێنەکانی پەتایی کۆرۆنا بۆ بنبەرکردنی تائێستا کاریپێدەکرێت

جێی ئاماژەیە لەمانگی پێنجی ئەم ساڵ ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا
لەبەرامبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند : هیچ ڕێگریەکی لە بەرامبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆلۆنیاو وڵاتانی تر ناکەین
هەرچەندە وڵاتانی پۆلۆنیا ،لاتیفیا و لیتوانیا ڕێوشوێنی توندی سنوریان کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەزاران پەنابەر سنوریان بەزاندووە

سەرچاوە:-
DWarabic

___

پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو ئاو بەکاردەهێنن

KDC

ناڤاس میوانداری دەیان پەنابەری ئۆکرانی دەکات

nusar1

بە ڤیدیۆ: سروودی تایبەت بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی 

KDC
KDC

FREE
VIEW