KDC

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 25 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی تایوان دەڵێن، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە بینایەکی باشووری تایوان، 25 کەس گیانیان لەدەستداوە، گوتیشیان پێشبینی ئەوە دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدانەکان زیاتر ببێت.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شاری کاوشیونگ، دەڵێن، لە دەووروبەری کاتژمێر 3 ی بەیانی ئاگرکەوتنەوەیەک، لە بینایەکی 13 نهۆمی ڕوویداوە و، ئاگرەکە زۆر بەهێز بووە و زۆرێک لە نهۆمەکانی لە نێوبردووە.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە لی چینگ هسیو، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، لانی کەم 11 لاشە ڕەوانەی مردوخانە کراون، 14 کەسی دیکە کە وەک مردوو بوون لەنێو ئەو 55 کەسەدا بوون، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لی گوتووشییەتی، کە ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لەوانەیە 40 کەس تێپەڕ بکات، لە کاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن بیناکەیان دەپشکنی.

شایانی باسە، لە تایوان تەنیا نەخۆشخانە ژمارەی فەڕمیی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان ڕادەگەیەنێت.

___

سوید: هاوین زووتر لە وادەی خۆی بۆ شارەکانی ئۆربرۆ و ئۆپسالا هاتووە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان کرد

Harmn

 شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر حوسێن بەدر ھەسۆیان دەکات

Karzan