KDC

پسپۆڕێکی نەخۆشییە گوازراوەکان: کۆرۆنا هیچکات لەنێو ناچێت

پسپۆڕێکی ئەمەریکی نەخۆشییە گوازراوەکان، دەڵێ، لەوانەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچکات لە نێونەچێت و بەشێکی بەرچاوی جیهان لە قۆناغی سەرهەڵدانی ئەو پەتایەدا دەمێنێتەوە.

دکتۆر ئانتۆنی فاوچی راوێژکاری جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، بەشێکی بەرچاوی جیهان هێشتاش لە هەندێ لایەنەوە لە قۆناغی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنادان، بەڵام ئێستا وا دەردەکەوێت کەیسە نوێیەکان کەم بووبنەوە.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پلەیەکی گونجاوی کۆنتڕۆڵکردن دەکرێت، لە ڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە بێت، بەڵام هیچکات لە نێوناچێت.

___

چەند راهێنەرێکی بیلاڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دوور دەخرێنەوە

KDC

ڤۆڵڤۆ فرۆشتنی ئوتۆمبێل و کەرەستەکانی بە رووسیا راگرت 

KDC

دوای سێ ساڵ بودجەی عێراق زیادەی دارایی داهاتی دەبێت

KDC