KDC

وێڕای ناڕەزایەتی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، زانایەکی بکوژی عێراقی مافی مانەوە وەردەگرێت

سەرەڕاى هەوڵەکانى وەزارەتى نێوخۆ بۆ دەرکردنى، زانایەکى کیمیایی مافى مانەوەى پەنابەری لە بەریتانا وەرگرت.

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى سەندەى میرەرى بەریتانى، زانایەکی عێراقی کە عەمیدێکى پێشووى سوپای رژێمی بەعس بووە، دواى ئەوەى بە ڤیزەى کارکردن گەیشتووەتە لەندەن، داوای مافی پەنابەری کردووە و، بریتى باتیل، وەزیرى نێوخۆى بەریتانیا هەوڵى دەرکردنى داوە، دواتر رێگەیداوە بە مانەوەى دواى سوربوونى لەسەر ئەوەى رووبەڕووى لەسێدارەدان دەبێتەوە، ئەگەر بگەڕێتەوە عێراق.

ئەو زانایە دۆسییەکەى بۆ دادگاى باڵا لە فەرمانگەى کۆچ بەرزکردووەتەوە و، بڕیارەکە لە بەرژەوەندى ئەو دراوە و مافى مانەوەى هەمیشەیی لە بەریتانیا پێدراوە.

هامیش دى بریتون عەقیدى پێشوو لە سوپاى بەریتانیا، کە لەبارەی چەکی کیمیایی راوێژى پێشکەش بە کوردەکانى عێراق، بڕیارەکە بە جێگەى سەرسوڕمان دادەنێت.

ئەو زانایە ساڵى 2010 لە ئوردنەوە چووەتە بەریتانیا، دواى وەرگرتنى ڤیزەى کارکردن وەک توێژەر لە زانکۆیەکى باکورى خۆرئاواى ئینگلتەرا.

شایانی باسە، ناوی ئەو زانا کیمیاییە ئاشکرا نەکراوە.

___

ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە

KDC

بەفر و رەشەبای بەهێز باشووری سوید دەگرێتەوە 

KDC

شاژنی بەریتانیا 96هەمین ساڵ ڕۆژی لە دایکبوونی خۆی دەکاتەوە

Harmn