KDC

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

لە ئاکامی پەلامارێکی رژێمی ئەسەد بۆ سەر بازاڕێکی ئه‌ریحای سەر به‌ پارێزگای ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا، 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و 35ی دیكه‌ش برینداربوون.

هێزەکانی رژێم، کە پێكهاتوون‌ له‌ سوپای رژێمی ئەسەد و گرووپە بیانییەکانی پشتیوانی ئێران، تۆپبارانی بازاڕێكی شاری ئەریحای گونده‌واری باشووری پارێزگای ئیدلب کرد و، لە ئەنجامدا و بە ‌گوێره‌ی ئاماره‌ به‌راییه‌كان، 10 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و 35ی دیكه‌ش برینداربوون.

په‌لاماره‌كه‌ له‌ كاتێكدا ئەنجامدراوە، كه‌ خولی شەشەمی کۆبوونەوەکانی لیژنه‌ی دەستووری سووریا لە نووسینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێف به‌ڕێوه‌ده‌چێت

___

ساڵی ڕابردوو 215 کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی

Harmn

ئەوروپا: لە سێ وڵات ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە

Harmn

پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکان کۆدەبێتەوە

KDC