KDC

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی فیلمەکەی دەکوژێت و دەرهێنەرەکەیشی بریندار دەکات

پۆلیسی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کە ئەکتەر ئەلێک بالدوین، ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا لە نزیک شاری سانتافەی پایتەختی ویلایەتی نیومەکسیک بە چەکێک تەقە دەکات و لە ئاکامدا، فۆتۆگرافەری فیلمەکەی کوشت و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیس دەڵێت: بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی هالیانا هوتچینس و دەرهێنەری جۆیل سوزا، تەقەیان لێکرا، کاتێک ئەلێک بالدوین چەکێکی لە شوێنی وێنەگرتنی ڕوست لە نزیک سانتافەی پایتەختی ویلایەتی نیومەکسیک تەقاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هوتچینس لە ڕێگەی ڕافتەوە براوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک، بەڵام بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە و، سوزا-ش لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەدایە.

___

یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجە نقوم بوو

KDC

عەگید گابایل ناوی لە کتێبی زێڕینی بۆخومدا تۆمار دەکرێت

Karzan

فێرگەی وەرزشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چەندین مێرمنداڵ و لاوی کوردی پێگەیاندووە

Harmn