KDC

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

لە پیلانێکی نوێی ڕژێمی ئێران و لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی شورای شار و گوندەکان، شارەوانی سنە داوای لە شوراکان کردووە، کە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕژێم بکرێن.

بۆ نموونە شوێنەکانی وەک: زانینگەی وێژەیی، “زانکۆی ئازادی شەهرەک” و، “بڵواری گریاشان” بەڕیز ناویان بە “کۆمەڵگەی قاسم سلێمانی” و “بڵواری قاسم سلێمانی ” گۆڕیوون.

هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌قام و شوێنی‌ گشتی‌ و نێوه‌ندی‌ دیكه‌ی شاری سنە، ناویان بۆ “قاسم سلێمانی” گۆڕیوە.

جێگەی باسە، ڕژێمی ئێران، بە مەبەستی ئازار و ئەزیەتدانی خەڵک و پەرەپێدانی بە زۆری کولتووری “شەهیدپەروەری” لە کوردستان ئەو هەوڵانە ئەنجام دەدات و، لە بەرانبەریشدا ئەو هەوڵەی کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

___

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی لە ئێراق ڕاگەیاند

Harmn

پلانی حکومەتی بەریتانیا بە ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەوەندا ڕووبەڕووی ڕەخنەی یاسایی و مرۆیی بۆتەوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەناڵی ئاسمانی کوردستان24 دەکات

KDC