KDC

رووسیا موشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی “رۆستك”ی رووسی، تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی موشه‌ك هاوێژی Iskander-Eی رووسی ڕاگه‌یاند و، دەڵێت، بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە و سەرکەوتوو بووە.

بێكخان ئۆزدوێڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی “رۆستك”ی رووسی، له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند، سیستمی موشه‌ك هاوێژی (Iskander-E)ی ڕووسی تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له‌ زه‌وی تایبه‌ت به‌ دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی ئه‌و كامێرایانه‌ی كه‌ له‌ نزیك ئامانجی موشه‌كه‌كه‌وه‌ دانراون، موشه‌كه‌كه‌ ئامانجی خۆی پێكاوه‌، كه‌ له‌ دوری 180 كیلۆمه‌تره‌وه‌ ئامانجه‌كه‌ی بۆ دانرابوو.

به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی “ڕۆستك”ی ڕووسی، باسی لەوەشکردووە، ئامانجه‌كه‌ بریتی بوو له‌ گۆڕه‌پانێكی چوارگۆشه‌یی، كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 مه‌تربووە.

ئه‌مه‌ش له‌ پاش ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ (2016)وه‌ ڕووسیا كاری له‌سه‌ر درووستكردن و په‌ره‌پێدانی سیستمی موشه‌ك هاوێژی ئیسكه‌نده‌ر كرد و، ئه‌م موشه‌ك هاوێژه‌ش بۆ پێكانی توانیویەتی ئامانجەکە بپێکێت و تاقیکردنەوەکە سەرکەوتو بووە

___

لۆکسمبۆرگ: سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات

Harmn

کەناڵێکی ئیسرائیل:ڕووسیا دەزانێت سەرۆکی ئۆکرانیا لە کوێیە

Harmn

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن

Harmn