KDC

یەکەم وێنەی شەبەح لەسەر تاتەقوڕێکی بابلی دەدۆزرێتەوە

چاودێرێکی مۆزەخانەی بەریتانی بە رێککەوت ئەوەی دۆزییەوە، کە باوەڕ دەکرێت کۆنترین تابلۆی تارمایی (شەبەح) بێت لە مێژووی مرۆڤدا، کە تەمەنی زیاتر لە 3500 ساڵە.

سایتی زانست لایف ساینس، بڵاویکردەوە کە وێنەکێشانەکە دەگەڕێتەوە بۆ شارستانی بابل لە میزۆپۆتامیا عێراقی ئێستا.

ئەو چاودێرە وێنەکێشانی تارمایی لەسەر تاتەیەکی بابلی دۆزییەوە، کە ڕێنماییەکانی لەسەر هەڵگەڕانەوەی نەخوازراوی تێدابوو.

وێنەکێشانەکە لەسەر تەختەی قوڕ، تارماییەکی نێرینەی بە ڕیشێک لەسەر دەموچاوە توڕەکەی نیشان دەدات.

لە وێنەکەدا ئافرەتێک بە پێی پەتی بەرەو جیهانی ژێر زەوی ڕابەرایەتی دەکات و، ڕێنماییەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە، کە چارەسەر لە دوورخستنی تارماییە بێزارکەرەکان، ئەوەیە کە دۆستێکیان پێ ببەخشێت.

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، کە بەرپرسی مۆزەخانەی بەریتانیای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەو بابەتەی دۆزیوەتەوە لە کاتی پشکنینی پانێڵە قوڕەکانی شوێنەکە.

ئەو ڕێنماییەکانی وەرگێڕابوو کە لکێنراوە بە وێنەکێشانەوە.

مۆزەخانەی بەریتانیا لە سەدەی 19دا ئەو تاتەقوڕە شوێنەوارەی بەدەست هێناوە، لەگەڵ هەزارانی دیکە لە بابلەوە.

___

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی گەلی تورکمانیان کرد

Harmn

چوار برا دەبنە قوربانی

KDC

گرنگترین تەوەرەکانی سەردانەکەی بەرێز مەسرور بارزانی

KDC