KDC

31 پەنابەری عێراقی لە بارهەڵگردا دەدۆزرێنەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا 31 عێراقی لە نزیک سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا و لە ویلایەتی مێکلنبورگ-ڤۆرپۆمەرن دۆزییەوە، کە لە نێو بارهەڵگرێکدا بوون و دەستگیرکران، پۆلیس ڕۆژی شەممە (23ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، کە کۆچبەرەکان، دوو ئافرەت، 19 پیاو و 10 منداڵ بوون و تەندرووستییان باش نییە.

پۆلیسی ئەڵمانیا راپۆرتیداوە، کە منداڵەکان پێڵاوی تەڕیان لە پێدابووە، هاوکات قاچی منداڵەکان بە ئەلۆمینیۆم پێچرابوونەوە، کە لە ئەنجامدا بریندار ببوون.

بەپێی لێدوانی پۆلیس ئەو پەنابەرانە گەیەندراونەتە بنکەی پۆلیسی پاسڤالک.

بارهەڵگرە پۆڵەندییەکە لە بلانکنسی ناوچەی ڤۆرپۆمەرن-گریفسوالدی بەزاندووە و بەیانی ڕۆژی شەممە لە لایەن پۆلیسی فیدڕاڵی شارۆچکەی بۆک ڕاگیراوە، شۆفێری بارهەڵگری تەمەن 34 ساڵە و دەستگیرکراوە.

___

ئەڵمانیا :پلانی هەیە ،مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی مافی پەنابەرتیان ڕەتکراوەتەوە ببەخشێت

nusar1

ناوی رزگاربووە کوردەکانی نێو یەختە نقومبووەکەی یۆنان

KDC

بنەماڵەی عومەر ئاغای سالاری سوپاسنامەیان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW