KDC

وێنەی ئەو جەنراڵەی ئەفغانستان بڵاو دەبێتەوە، کە بەڵێنی بردنەوەی شەڕی دژ بە تاڵیبان دا

وێنەی سەیرو سەمەرەی فەرماندەی سوپای ئەفغانستان کە لەسەر شۆستەی ئەمەریکا دانیشتووە، دەبێتە جێی سەرنجی راگەیاندنەکانی ئەفغانستان و مشتومڕی نێوان هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە.

وەک ئاگرێکی ئاگرین وێنەی فەرماندەی پێشووی سوپای ئەفغانستان، جەنەراڵ هیبیتوڵا عەلی زەی، کە لەسەر شۆستەیەکی کەمپێکی پەنابەرانی ڤێرجینیانی ئەمەریکا دانیشتووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبووەتەوە، مشتومڕێکی زۆری لە نێو ئەفغانییەکان درووست کردووە.

ئەو جەنەڕاڵە ئەفغانییە، لە کاتی شەڕی تاڵیبان، بەڵێنیدا کە شەڕەکە بباتەوە، بەڵام هەر کە مەترسییەکە لە دەرگای بارەگا و ناوەندەکانی حکوومەتەکەی دا نزیک بووەوە، بۆ دەرەوەی وڵات هەڵات.

وێنەکە لەلایەن زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی بڵاوبووەتەوە، دەڵێن، کە لە ساتێکدایە بە شکست گەیشتووە و بیر لە جێهێشتنی کەمپی پەنابەران دەکاتەوە، ئەوەش دوای بە دەستهێنانی مافی پەنابەری سیاسی و جێگیربوونی لە ئەمەریکا.

___

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
 

KDC

چالاکیەکانی مانگی 05 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

ئەڵمانیا ئامادەیە پارەی گازی ڕوسیا بە ڕۆبل بدات

nusar1