KDC

ئەلجەبری: کوڕی سەلمان گوتی کە ویستویەتی ساڵی 2014 شا عەبدوڵا تیرۆر بکات

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی سعوودیە، سەعد ئەلجەبری بەڵگەکانی ئاشکراکردووە، کە محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعوودییە ئامادەیی تیرۆرکردنی شا عەبدولا بن عەبدولعەزیزی کۆچکردوو بووە.

جەبری ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ 60 خولەکی سی بی ئێس نیوز، وردەکاری دیدارێکی ساڵی 2014ی ئاشکرا کرد، کە تێیدا شازادە ئیبن سەلمان بە محەمەد بن نایف، بەرپرسی هەواڵگری ئەوکاتی سعوودیەی ڕاگەیاندووە، کە دەیەوێت شا عەبدوڵا بکوژێت.

ئەلجەبری نایشارێتەوە، کە پێشبینی ئەوە دەکات ڕۆژێک بکوژرێت، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، شازادەی سعوودیە تیمێکی ناردووە بۆ کەنەدا، تا هەوڵی تیرۆرکردنی بدەن.

ئەو گوتی:  کە ئاگادارکراوەتەوە لە هیچ باڵەخانەیەکی دبلۆماسی سعوودیە لە کەنەدا نزیک نەبنەوە و نەچێتە کونسوڵخانە، یا باڵیۆزخانە.

___

ئەمستەردام..کۆما یەک وەڵات نمایشی هەڵپەڕکێی کوردی دەکات

Karzan

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە رێی کەمپینی (دڵمان لاتانە) هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

KDC

بە پەلە: شفا بارزانی بە نوێنەرایەتی رەوەندی كوردستانی لەگەڵ سەناتۆر جەك جانسۆن کۆدەبێتەوە

KDC