KDC

ئاماری سوید، مەترسی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی دوو پارێزگای راگەیاند

فەرمانگەی ئاماری سوید، پێشبینی دەکات کە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکانی وسترنۆرلاند و نۆربۆتن، تا ساڵی 2040 زۆرترین دابەزینی ڕێژەی دانیشتوانی کەم بکاتەوە.

لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا، ئەسکەندەرە مالم، ئامارکار، رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دانیشتوانی ئەو دوو پارێزگایە بە بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر لە پێنج سەدی کەم ببنەوە.

ژمارەیەک لە شارەوانییە بچووکەکان، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران، ڕەوتێکی ئەرێنیی دانیشتوان پیشان دەدەن، لە کاتێکدا وێستۆرلاند لە دژی تەوژمەکە دەجوڵێت، جگە لە سەندسڤال، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 2020دا زیادی کردووە.

مالم، ئاماژەی بەوەشداوە، تا ساڵی 2040 پێشبینی دەکرێت، کە دانیشتوانی هەشت پارێزگادا کەمببێتەوە و، گەورەترین دابەزین لە وسترنۆرلاند و نۆربۆتن دەبێت.

وسترنۆرلاند لە ساڵی 2020دا 244,600 کەس بووە بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەکان، تا ساڵی 2040 ئەو ژمارەیە دەبێتە 231700

لە کۆی دانیشتوانی سوید پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوان لە 10.4 ملیۆن کەس لە ساڵی 2020ەوە بۆ 11.3 ملیۆن کەس تا ساڵی 2040 بەرزبێتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا لە شاری جنێف کۆبوونەوە

nusar1

گرووپی DanKurd لەومەدوا لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام دەدەن 

KDC