KDC

سۆلشایەر لە لادان نزیک بووەتەوە

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی شەیتانە سوورەكان لەگەڵ سۆلشایەری ڕاهێنەری یانەكە، لادانی ئەو نزیكبووەتەوە و ڕۆژنامەیەكی ئینگلیزیش ئاماژەی كردووە، كە یانەكە 4 ڕاهێنەری بۆ شوێنگرتنەوەی سۆلشایەر دیاری كردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل لە نوێترین هەواڵی داهاتووی سۆلشایەر، ئاشكرای كردووە كە ڕاهێنەرەكە لە لادان نزیك بووەتەوە و، یانەكەش بۆ ڕاهێنەری داهاتوو بژاردن لە نێوان 4 راهێنەر دەكەن، كە بریتین لە براندان ڕۆدجەرز و تین هاگی ڕاهێنەری ئەیاكس و، زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ریال مەدرید و ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتالی، كە پێشتر ئەزموونی لە پرێمەر لیگ هەبووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە ئەگەر ئەنجامەكانی مان یۆنایتد بەم شێویە بەردەوام بێت، ئەوا چیتر ئەوانەی خاوەندارێتی یانەكە دەكەن پشتگیری ناكەن و، ئەوكاتیش سۆلشایەر لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە

___

راپرسییەک پارتی یەکەم دەبێت و یەکێتی و گۆڕان دووەم

KDC

لۆکا مۆدریج نزیکە لەنوێ کردنەوەی بۆندەکەی لەگەل مەدرید

KDC

یەکەم فڕۆکەوانی ئافرەتی کورد لە عێراق کە فڕۆکەی بۆوینگ ٧٣٧ لێبوخڕێت بناسه‌

KDC