KDC

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەسەر جەنگی جیهانی سێیەم بەڵێنێک دەدات


ماتیۆ مۆوراڤیکی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بەڵێنی داوە بەرگری لە پێگەی وڵاتەکەی بکات، ئەگەر برۆکسل دەست بە جەنگی جیهانی سێیەم بکات، کە دەتوانێت پۆڵەندا لە پارەی بەڵێندار بێبەش بکات.
ئەو بۆ فاینانشناڵ تایمز، ئاماژەی بەوەداوە، کە چی ڕوودەدات ئەگەر کۆمسیۆنی ئەورووپا شەڕی جیهانی سێیەم بەرپا بکات؟ ئەگەر شەڕی جیهانی سێیەم دەست پێ بکات، ئەوان بە هەموو چەکێک بەرگری لە مافەکانی خۆیان دەکەن.
لەم دواییانەدا پەیوەندی نێوان وارشۆ و برۆکسل تێکچووە و، سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەورووپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین، هۆشداری دەداتە پۆڵەندا کە یاخیبووە لە سەروەری یاسای یەکێتی ئەورووپا، داواش دەکات ئەو پرسە بێ سازا تێپەرنەبێت .
پێشتر دادگای دەستووری پۆڵەندا بڕیاری دابوو، کە وڵاتەکەی پابەندی بەشێک لە یاساکانی یەکێتی ئەورووپا نەبن و، کۆڵەکە یاساییەکەی یەکێتییەکە کەم بکاتەوە، ئەوەش نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە، کە ڕەنگە پۆڵەندا لە کۆتاییدا یەکێتییەکە جێبهێڵێت.
ئەم بارگرژییە وای لە برۆکسل کردووە، کە پەسەند کردنی پاکێجێکی 36 بلیۆن دۆلاری دوابخات بۆ یارمەتیدانی ئابووری پۆڵەندا لە چاکبوونەوەی پاندێمیک.

___

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

Harmn

دیداری بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ پاریس هیڵتۆن

Harmn